قوماشی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌گی جاف (قوماش)

Iraq / as-Sulaymaniyah / Halubcah / قوماش
 Upload a photo

له‌ ناو عێلی جاف سه‌ربه‌رزم بۆ خۆم
بۆ گـه‌وره‌و بچوك ئه‌سـوتام وه‌ك مه‌م

حه‌مه‌رِه‌شيد بةگی محمد به‌گی رۆسته‌م به‌گی بارام بیگی جاف ناسراو به‌ (حه‌مه‌ره‌شيد به‌گی قوماش) له‌ ساڵي 1936 له‌ خێزانێكي ئاينپةروه‌ر، لة گوندی (چناره‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای ده‌ربه‌نديخان چاوی به‌ دونيادا هه‌ڵهێناوه‌، ژياني منداڵيی له‌ گوندی (به‌ شاره‌تی حاجی غالی) له‌ ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌سه‌ربردووه‌ لة ژێرچاودێری خاڵيدا، دوور له‌سۆزی باوكايه‌تی، له‌و ماوه‌يه‌دا چوه‌ته‌ حوجره‌ به‌ وةرغرتنی زانست دينيه‌كان، پاشان گه‌رِاوه‌ته‌وةگونده‌كه‌ي خۆيان، پاشتر ئه‌و گونده‌ (قوماشی حه‌مه‌ره‌شيد به‌گ) به‌ناوی خۆيه‌وه‌ ناسرا. حه‌مه‌ره‌شيد به‌گ، به‌ توانايی و لێهاتوويی خۆی توانيويه‌تی بره‌و به‌ژيانی ئابووری خۆيبدا، هه‌ميشة ماڵه‌كه‌ی بكاته‌ لانكه‌ی ئاواره‌و لێقه‌وماوان، شان به‌شانی ئه‌مه‌ش پێگه‌يه‌كی كۆمه‌لَايه‌تی به‌هێزی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه‌، هه‌مووكات هاوبه‌شی خۆشی و ئازاره‌كانی خه‌ڵك بووه‌، خه‌ڵكانی ناوچه‌كه‌يش وه‌ك مه‌رجةعێك پرس و رِاو گوێرِايه‌ڵيان كردووه‌، له‌ هه‌ردوو شۆرِشی ئه‌يلول و نوێی گه‌له‌كماندا، هاوكارو پشتيوانی شۆرِش بووه‌، ماڵه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌گه‌و ئاشنابونيان بووه‌ به‌ كةسوكاريان.
ئه‌م كه‌سايتيه‌ بةشی زۆری ژيانی خۆی بۆ هاوكاری لێقه‌وماوان و گه‌رِانه‌وه‌ی ئاشته‌وايی خێزان و بنه‌ماڵة ناته‌باكان ته‌رخان كردووة.
دووجار خراوه‌ته‌ زيندان به‌ تۆمه‌تی پشتيوانيكردنی شۆرِشی ئازاديی خوازی گه‌له‌كه‌مان، چةندين جار بانگێشتكراوه‌ بۆ هاوكاريكردنی دةزگا داپڵؤسێنه‌ره‌كانی به‌عس و وه‌رگرتنی فه‌وجی به‌ناو به‌رگری نيشتمانی، لة ژێر ناونيشانی جياجيادا ئةم هةرگيز قبوڵی نه‌كردو.
حه‌مه‌ره‌شيد به‌گ دوو ژنی هێناوه‌ 14 مناڵی له‌ پاش خۆی جێهشتوه‌، له‌ سه‌رله‌به‌يانيي رۆژی 30/6/2003 لة شاری سلێمانی دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت، بۆ دواجار ماڵئاوايی له‌ خانه‌واده‌و نيشتمانه‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ي
كرد
.
مه‌رگی ناوه‌ختی قه‌وموو که‌سوو کار
دڵ و ده‌رونــــــمی هێنایــــــــــــــــه‌ ئازار
Nearby cities:
Coordinates:   35°21'45"N   45°47'24"E
This article was last modified 13 years ago